نوچه: مورادی
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، رایگه‌یاند، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە سلێمانی بە فەرمی بنکەی هەیە. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت ”ئامانجی دیكه‌یان هه‌یه له وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته”.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، عوسمان كه‌ریم سوارە، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خه‌ز عه‌لی رایگه‌یاند: هێج بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل له سلێمانی بوونی نییه و ئامانجیان شتی دیكه‌یه، نییه‌تیشیان خراپه بۆیه ئه‌و بابه‌تانه ده‌ورووژێنن.
له‌باره‌ی ئامانجی خه‌ز عه‌لی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی عوسمان کەریم گوتی ”ئامانجیان ئه‌وه بتوانن پشێوی دروست بكه‌ن عاتیفه‌ی عه‌ره‌به‌كان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وه‌ێ له‌پرسی ده‌ستوور و لێدان له‌كورد ئه‌و بابه‌تانه بورووژێنن رای كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه و شیعه به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن”.