نوچه: مورادی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٤-١١-٢٠١٩ فڕۆكه‌كانی توركیا، باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال(یه‌به‌شه)یان له نزیك شنگال بۆردومان كرد. قایمقامی شنگالیش ده‌ڵێت ”ئه‌وه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه”.
ئه‌مه سێیه‌م جاره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنووری قه‌زای شنگال، هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج. به هۆی بۆردومانه‌كه‌وه زیانی زۆر به‌ر هاوڵاتیانیش كه‌وتووه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال، له‌باره‌ی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی توركیا له‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند: توركیا له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سوور له ناوچه‌ی سنوونێی سه‌ر به شنگال، بۆردوومان كردووه و ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردوومانه ده‌كه‌ین. ئه‌و كێشه‌یه كێشه‌ی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یه، چونكه به‌زاندنی سنوور و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
قامیمقامی شنگال ده‌ڵێت، بوونی ئه‌و كێشه و بۆردوومانه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نییه و ته‌نیا خه‌ڵكی شنگال زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. بۆیه پێویسته كێشه‌ی حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه له سه‌ر خاكی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك بۆردوومانكردنی ئاواره و خه‌ڵكی سڤیل و باره‌گاكان.
مه‌حما خه‌لیل داوایه‌كیش ئاراسته‌ی په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كه‌نه ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان توندڕه‌و و هه‌موو توندڕه‌وه‌كان بۆردوومان هێرشه‌كانیان په‌ره پێبده‌ن و له‌وه زیاتر وێرانی بكه‌ن.