تۆڕە تیرۆرستییەکانی ئێران لە ژێر گوشاردان

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەمڕۆ (دووشەممە ٤/١١/٢٠١٩) و لە یادی چل ساڵەی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە لایەن لایەنگرانی ئایەتوڵڵا خومنەینی، دامەزرێنە و ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە میانی رێوڕەسمێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ کەس و کاری دیپلۆماتکارە بە بارمتە گیراوەکانی وڵاتەکەی دەربڕی.

هاوکات بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گەمارۆکانی سەر ئیران، لە ڕووی داراییەوە تۆڕە تیرۆرستییەکانی ئێرانی لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان خستۆتە ژێر گوشارەوە.

پەمپیۆ لە پەیەمەکەی ئەمڕۆیدا داوای لە ئێران کرد، کە بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی ئەمریکا بدات، کە لە لایەن ئەم وڵاتەوە دەستگیر یان بەندکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com