لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق کۆدەبێتەوە

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، سبەی لیژنەی هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق کۆدەبێتەوە و کوردیش ئەندامی لە لیژنەکەدا هەیە.  

پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق یه‌كێكه‌ له‌ داواکاریییە سەرەکییەکانی خۆپیشانده‌ران، له‌ دانیشتنی پەرلەمانی عیراقیشدا بڕیاردرا له‌ماوه‌ی چوار مانگدا ده‌ستووری عیراق هه‌موار بكرێته‌وه‌.                                        

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند”بڕیارە سبەی سێشەممە ٥-١١-٢٠١٩، لیژنەی هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق لە بەغدا کۆ ببێتەوە، ئەو لیژنەیەى کە پێکهاتووە بۆ هەموار کردنەوەکەی، لەڕێگەی دوو ماددەوە دەستوور هەموار دەکاتەوە، هەموارکردنەوەکەش بەپێی ماددەی ١٤٢ی دەستووری عێراق دەبێت”.                  

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت “لیژنەی هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق، لە ١٨ ئەندام پێکهاتوون، لە کۆی ئەو ١٨ ئەندامەش کورد دوو ئەندامی لە لیژنەکە هەیە، بڕیارە هەردوو ئەندامەکەیش بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ بکەن”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com