نوچە-ئاژانسەکان
یاریدەر و راوێژکاری عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەبوبەکر بەغدادی لە ژیاندا ماوە.
بە گوتەی یەحیا ڕەحیم سەفەوی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، نە نەتەوەیەکگرتووەکان و نە ڕوسیا، کوژرانی بەغدادییان پشتراست نەکردۆتەوە، چونهكه ئەمریکا بەڵگەیەکی وای نەخستتۆتەڕوو، کە سەلمێنەری کوژرانی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش بێت.
بە گوتەی ئەم ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، دامەزراندن و چالاک کردنی گروپە تیرۆریستیەکان، پڕۆژەی هاوبەشی ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا بوو، کە توانیان هەزاران تیرۆریست وەک هەڕەشە بنێرنە سەر گیانی موسوڵمانان لە سوریا و عێراق.
سەفەوی دەشڵێت، کوژرانی بەغدادی درۆی گەورەی سەرۆکی ئەمریکایە و هیچ بەڵگەیەکیش بۆ سەلماندنی کوژرانی بەغددای بوونی نییە.