نوچه
شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆنگرێسمانەکان بە سەرۆکایەتی ئادەم سمیس، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس و مارک توولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانیان تاوتوێكرد و تيشكيان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازيى خۆپيشانده‌ران و پێشبينى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى له عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا به‌شداربوون، به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنيه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و رۆڵى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاريكارى له‌وباره‌يه‌وه باس كرا.
له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ر سه‌ر چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه و سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
