نوچه
لە راگەیەندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی (به‌شی زانستی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان هه‌یه له خولی (٨٠)ی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و ده‌رچوونیان وه‌ك ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی، ده‌توانن له رێگه‌ی بنكه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناویان تۆمار بكه‌ن.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: “ناونووسین لە رۆژی سێشەممە ٥-١١-٢٠١٩ دەستپێدەكات و تا رۆژی پێنجشەممە ١٤-١١-٢٠١٩ بەردەوام دەبێت”.
ئاماژە بەوەشكراوە: “دانیشتووانی سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاكەكان و خۆبەخشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆمەڵگەی دەروازەی ھەولێر- سەر رێگای شەقڵاوە و دانیشتووانی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لە بنكەی خۆبەخشی سلێمانی گەڕەكی سەرچنار دەبێت”.
وەزارەتی پێشمەرگە روونكردووەتەوە: “پێشكەشكار دەبێ خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بن، ھەروەھا تەمەنی لە ١٨ ساڵ كەمتر نەبێت و دەرچووی ساڵانی خوێندنی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ بێت”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “دەرچووی خوێندنی ئامادەیی زانستی بێت و كۆنمرەی ٦٥% كەمتر نەبێت. كەسوكاری شەھیدان مەرجی كۆنمرە نایانگرێتەوە”.
ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
