ھەدەپە باره‌گای خۆی لە دیاربەكر داده‌خات

0

نوچه‌

ھاوسەرۆكی لقی ھەپەدە له‌ دیاربه‌كر رایدەگەیێنێت، بۆ رێگرتن لە پشێوی و ئاژاوەگێڕی بارەگاكەیان داخستووە.

زیاد جەیلان، ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانیشتن و چالاكی ناڕەزایی لەبەردەم لقی ئاكەپە قەدەخەیە، بەڵام لەبەردەم بارەگای ھەدەپە ئاساییە، نا دادپەروەرییە كە دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە نێوان ھەدەپە و بنەماڵەی دیلەكانی دەست پەكەكە.

زیاد جەیلان ئاماژەی بەوەش كرد، جێگەی چارەسەری سیاسیی بەردەم ھەدەپە نییە، بەڵكو حكوومەتی توركیایە.

ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە دەشڵێت، بۆ ئەوەی ھیچ ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزییەك روونەدات، بە شێوەیەكی كاتی بڕیاریانداوە لقی دیاربەكری ھەدەپە دابخەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com