نوچە-الفرات نیوز
کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی شەوی رابردووی خۆپیشاندەرانی عێراقی بۆ سەر بینای ئەم کۆنسوڵخانەیە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
بهگوێرهی زانیارییهكان، له بهردهم كونسوڵخانهی ئێران له كهربهلا، سێ خۆپیشاندهر به فیشهك كوژراون.
کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا دەڵێت، لە دۆخی ئێستادا، کە زیارەتکارانی ئێرانی سەردانی عێراق دەکەن، ئەم هێرشە نەگونجاو و جێی مەترسییە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران، زیارەتکاران سەردانی خۆیان بۆ ئەم وڵاتە دوابخەن تا ئەو کاتەی، کە دۆخی ئەمنی عێراق ئارام دەبێتەوە.