ناتۆ: داعش بە تەواوی تێکنەشکاوە

0

نوچە-بیڵد

سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە میانی گفتوگۆیەک لەگەڵ بڵاوڤۆکی بیڵدی ئەڵمانیا دەڵێت، بە کوژرانی بەغدادی، داعش کۆتایی نەهاتووە.

یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ هۆشداریش دەدات، کە وڵاتانی جیهان نابێ مەترسیەکانی داعش بە کەم بزانن.

ستولتێنبێرگ دەشڵێت، داعش هێشتا بە تەواوەتی تێکنەشکاوە و دەبێ دڵنیا بین، کە ئەم ڕێکخراوە بۆ جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە.

بە گوتەی سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەگەرچی داعش هیچ خاک و قەڵەمڕەوێکی بە دەستەوە نییە، بەڵام لە ژیانی خۆی بەردەوامە و کاروباری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشیش، بۆ بنەبڕکردنی ئەم رێکخراوە بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com