نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی كورد رایده‌گه‌یێنێت، كورد ده‌بێ خۆی بۆ ئه‌و بابه‌تانه ئاماده بكات، كه ئه‌گه‌ری روودانی له عێراق هه‌یه.
خۆپیشانده‌رانی عێراق ته‌نیا مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، به‌ڵكو مه‌ترسیشن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی هه‌رێمیش، به ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور و سیسته‌م و فۆڕمی حكومڕانی له عێراق به‌گشتی، له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی. شاره‌زایانی سیاسیی بۆ ده‌رباز بوون له‌و مه‌ترسییانه داوای یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد له باره‌ی ئامانج له هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه هه‌یه ده‌ستووره، خۆپیشانده‌ران ته‌نیا باس له گۆڕینی ده‌ستوور و حكوومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو باسی گۆڕینی سیسته‌می وڵات و ده‌ستكاری فۆرمی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن؛ له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی.
حه‌سه‌ن بارام ده‌شڵێت، ئێستا وه‌ك ساڵی ٢٠٠٦ نییه، ئایا ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور كورد دۆڕاو نابێ؟ كورد ده‌بێ خۆی بۆ ئه‌و بابه‌تانه ئاماده بكات.
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێیوایه، گۆڕانكاری له حكوومه‌تیش بۆ كورد زیانی هه‌یه چ بگات به ده‌ستوور و فۆڕمی ده‌وڵه‌ت، بۆیه ئه‌ركی هه‌نووكه‌ی و قورسی سه‌ركردایه‌تیی كورده فریا بكه‌وێت و به‌دیل و پلانی هه‌بێت.