نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو رایده‌گه‌یێنێت، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی دیاری كراوی سیاسیی خۆی هه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نابێت.
هه‌ندێك له چالاكوان و شاره‌زای سیاسیی، تێكچوونی باری ئه‌منی و سیاسیی عێراق، به مه‌ترسیدار ده‌زانن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته ده‌رفه‌ت بۆ كه‌سانێك دژی هه‌ر جۆره ماف و ده‌ستكه‌وتێكی كوردن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بودجه‌ی هه‌رێم.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی دۆخی عێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی دیاری كراوی سیاسیی خۆی هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت، چونكه پێش ٢٠٠٣ فیدراڵه‌تی راگه‌یاند و له‌به‌رانبه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی له كۆڕاییه‌وه بكرێت به فیدراڵی، و حكوومه‌تێكیش ئه‌مه نه‌كات كورد له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌باره‌ی بودجه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له عێراق خۆپیشاندانیش نه‌كرێت و سه‌قمگیری سیاسییش هه‌بێ، ده‌بێ هه‌رێم منه‌تی به به‌غدا نه‌مێنێت، به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی ٢٠٠ ملیار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه له كاتێكدایه به‌دا ٤٠٠ ملیار ده‌نێرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ست به بودجه‌وه بگیردرێت و خۆمان بگونجێنین، له به‌غدا بێ منه‌ت ده‌بین له رووی بودجه‌وه و ئه‌و كات هه‌رێم ده‌توانێ مه‌رج بۆ به‌غدا دیاری بكات.