نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستی شه‌ڕ له رۆژئاوای كوردستان سه‌ر نه‌گرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بێت، مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر باشووری كوردستان دروست ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له ٩-١٠-٢٠١٩، هێرشی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به هه‌وڵی رووسیا و ئه‌مریكا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا، شاره‌زایان ده‌ڵێن ئامانجی توركیا له هێرشه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م، بۆ داگیركاری فراوان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق و لاوازكردنی ده‌سەڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه و له عێراقیش.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئامانج نووری، چاودێری سیاسیی كورد، له‌باره‌ی مه‌ترسی سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستی شه‌ڕ له رۆژئاوای كوردستان سه‌ر نه‌گرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بێت، هه‌نگاوی تر ده‌نێت به ئاشكرا سێ چوار هێز ناوده‌نێت تیرۆریست و به‌ره‌و هه‌ولێریش دێت. چونكه كاتێك ئه‌و هێزانه‌ی رۆژئاوا شه‌ڕی تیرۆریان كرد، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به تیرۆریستیان ناو ده‌بات، به‌و مانایه دێت له جیاوازییه‌ك له‌نێوان كورددا ناكات.
ئامانج نووری ده‌شڵێت، توركیا هه‌موو كورد به تیرۆریست ناوده‌بات، كه باسی كوردبوونی خۆی بكات. هێرشی توركیا مه‌ترسییه‌كی جددییه و هیوادارم له‌گه‌ڵ كه‌موكوڕی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی، كه كوردستاندا هه‌یه، بتوانن پلانیان هه‌بێ و له‌گه‌ڵ ناوه‌ند هاوئاهانگی(به‌غدا) بكه‌ن، بۆ پێش‌گرتن به به‌زاندنی سنوور عێراق به‌گشتیی و هه‌رێم به تایبه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ خه‌ڵكی شۆڤینی له ده‌سه‌ڵاتی عێراق كه بڕوایان به پێكه‌وه ژیان نییه هێرشی توركیا به ده‌رفه‌ت لێكده‌ده‌نه‌وه.