نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر چاو له ئه‌زموونی به‌هاری عه‌ره‌بی بكه‌ن له هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌گه‌ر بینییان به‌رانبه‌ر لاواز ده‌بێت سه‌قفی داواكارییه‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت ”به گۆڕینی حكوومه‌ت كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نابێت”.
به‌هۆی ناتوانایی حكوومه‌تی عێراق له رووی ئابووری و بوونی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و گروپی چه‌كداری ناوخۆیی سه‌ربه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، هه‌ڵوێستی خۆپیشانده‌رانی گۆڕی و توندوتیژی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌جۆرێك زیاتر له ٢٥٠ كوژراو و زیاتر له سێ هه‌زار برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، جیا له‌وه‌ش كه‌وتنی حكوومه‌ت ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسن عوسمان، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی داوای خۆپیشانده‌رانی عێراق بۆ گۆڕینی حكوومه‌ت، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاو له ئه‌زموونی به‌هاری عه‌ره‌بی بكه‌ن یان هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ندێك دروشم دێت بۆ ئازادی، ماف، نان، بێكاری و …هتد. ئه‌گه‌ر بینییان به‌رانبه‌ری خۆپیشاندانه‌كان لاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه دروشمه‌كان ده‌گۆڕن له شتی گشتیی و جیهانی، بۆ گۆڕینی حكوومه‌ت.
موحسن عوسمان ده‌شڵێت، دیاره چه‌ندین جار حكوومه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی گۆڕاون، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه بۆ خه‌ڵك، چونكه كێشه له‌وه‌دا نییه حكوومه‌ت بگۆڕن ده‌بێی عه‌قڵ بگۆڕن سیسته‌م و پێكهات نه‌وه بۆ نه‌وه بگۆڕیێت. وه‌ك ده‌بینین چه‌ند حكوومه‌ت له توركیا گۆڕا به‌ڵام هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به كورد نه‌گۆڕا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشوو، پێیوایه گۆڕانی حكوومه‌ت هیچ شتێك له كێشه‌كانی خه‌ڵك ناگۆڕێت و مافی خه‌ڵك دابین ناكرێت.