نوچەنێت
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوەری عیراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجوومه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نه‌سریان بینیوه. باسی له هه‌وڵی ئابڵوقه‌دانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بادی كردووه و پرسیاریان له‌باره‌ی بوونی یاداشتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه كردووه، ئایا فه‌رمانی له‌و جۆره ده‌ركراوه یان نا، هه‌ر بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیده‌كاته‌وه هیچ یاداشت و فه‌رمانێكی له‌و جۆره‌یان ده‌رنه‌كردووه”.
بەپێی بەیاننامەکە “ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمان و یاداشتێكی له‌و جۆره ده‌ربكرێت، لایه‌نی جێبه‌جێكاری فه‌رمانه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندار و تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌بن”.