تورکیا و رووسیا، رێککەوتنێکی تر دەکەن

0

نوچە-ئانادۆڵ

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: شاندی سەربازی ئەم وڵاتە لە گەڵ شاندێکی سەربازی رووسیا  کۆبۆتەوە.

بە گوێرەی تویتێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، شاندەکانی هەر دوو وڵات لە چوارچێوەی رێککەوتنی سۆچی کۆبوونەتەوە .

تەوەری سەرەکی ئەم دانیشتنە، پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و رێککەوتنی هەردوولا بووە سەبارەت بە ڕێگرتن لە پێکهاتنی  کریدۆری تیرۆریستی.

چاودیرانی سیاسیی دەڵێن: بەردەوام بوونی ئەم کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی نێوان ئەم دوو وڵاتە ئاماژەیەکی روونە بۆ پێکهێنانی میحوەری نوێی تورکیا و رووسیا لە ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com