سیستمی پەروەردەی عێراق، لەبەردەم هەڵوەشانەوەدایە

0

نوچە-الجزیرە

کۆمیساریی نەرویج بۆ کاروباری پەنابەران، راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی سیستمی پەروەردەی عێراق بڵاو کردەوە.

بە پێی ئامارێک کە لە راپۆرتەکەدا بڵاوبۆتەوە، سیستمی پەروەردەی عێراق لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە.

راپۆرتەکەی کۆمیساریی نەرویج بۆ کاروباری پەنابەران، دەڵێت”ملیۆنان قوتابی و خوێندکاری عێراق، لە سەرتاسەری ناوچەکان بە هۆی نەبوونی مامۆستا و بودجەی پێویست، ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن”.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ٢.٥ ملیۆن قوتابی پێویستیان بە پەروەردە و فێرکردن هەیە، هەروەها ٧٧٥ هەزار قوتابی لە کەمپی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە لە پەروەردە و خوێندن بێ بەشکراون.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: زیاتر لە ٢٤٠ هەزار منداڵی عێراقی لە ساڵی رابردوو لە خوێندن بێ بەش کراون و بودجەی مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکانیش کە تایبەتە بە  بواری پەروەردە و خوێندن لە عێراق، تاکو ئێستا دابین نەکراوە.

راپۆرتەکە هۆشداری دەدات و دەڵێت: سیستمی پەروەردەی عێراق لە سەروبەندی هەڵوەشانەوەدایە و ناتوانێ بە شوێوەیەکی جددی بەرامبەر بە کێشەکانی بواری خوێندن وەڵامدەر بێت، نەبوونی مامۆستا بە گوێرەی پێویست  ئەم مەترسییەی زۆرتر کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ٢٠١٤، هیچ مامۆستایەکی نوێ لە سیستمی پەروەردەی عێراق دانەمەزراوە و ئێستا ئەم وڵاتە بە ڕێژەی ٣٢%  لە بوونی مامۆستا بێ بەشە. هەروەها لە نەینەوا وەکو دووەمین شاری گەورەی عێراق لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، لە دوای هاتنی داعش ژمارەی مامۆستاکان لە ٤٠ هەزارەوە بۆ ٢٥ هەزار کەس دابەزیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com