پەرلەمان سێ لیژنە زیاد دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: چوار لیژنەی دیكەی هەمیشەیی لە پەرلەمانی كوردستان زیاد دەكرێن و، لەم هەفتەیەشدا فراكسیۆنی پارتی ناوی ئەندامانی ئەو لیژنانە یەكلا دەكاتەوە.

ئومێد خۆشناو، بە ‌ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند “لە ١٨-٣-٢٠١٩، كاتێك ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەكاندا دابەش كران، رێككەوتن لە نێوان فراكسیۆنەكاندا كرا تا لە دوای پێكهێنانی حكوومەت، پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار بكرێتەوە و چەند لیژنەیەكی پەرلەمان زیاد بكرێن، یاخود لێك جیا بكرێنەوە، دوای ئەوەی پەیڕەوەكە هەموار كرایەوە، ئێستا دەبێت رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت‌”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی هەروەها دەڵێت”لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئەنجام دراون، هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دواكۆبوونەوەمان ئەنجام داوە و، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ، لیژنەی مافی مرۆڤ و كاروباری ئافرەتان، لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و، لیژنەی شارەوانییەكان و وەبەرهێنان، لێك جیادەكرێنەوە و دەبن بە دوو لیژنەی جیاواز.”

ئومێد خۆشناو ئەوەشی راگەیاند “هەر فراكسیۆنێك ئامادەكاریی خۆی دەكات بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا ئەندامانی لیژنەكان دیاری بكەین، دوای دیاریكردنی ناوی ئەندامانیش، لە كۆبونەوەی پەرلەماندا متمانە بەدەست دێنن و دواتر لە كۆبوونەوەی لیژنەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا سەرۆكایەتی خۆیان هەڵدەبژێرن بەپێی رێككەوتن، كە پێشتر كراوە”.

لەبارەی پشكی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەكان، ناوبراو دەڵێت”سەرۆكی لیژنەی ئافرەتان و جێگری سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ، بەر فراكسیۆنی پارتی دەكەون و لەم هەفتەیەدا وەكو فراكسیۆن كۆدەبینەوە و ناوی ئەندامانی لیژنەكان دیاری دەكەین، كە لە هەندێك لیژنەدا چوار ئەندام و لە هەندێكیشدا پێنج ئەنداممان بەر دەكەوێت”‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com