نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچە

سەرۆک وەزیرانی عیراق، جەخت لەسەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەکاتەوەو داوایەک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣-١١-٢٠١٩، نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تییدا جەخت لەسەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی دەکرێتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بە تەواوی جێبەجێ بکەن.

هەفتەی رابردوو، رۆژنامەنوسێک و هەندێ لە خۆپیشاندەران گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێن” ئەگەر گازی فرمێسک رژێنیش بەکار دەهێنن با ماوە بەسەرچوو نەبێ”. نوسینگەی سەرۆک وەزیران وەڵامی داوەتەوە دەڵێت” ئەو گازە فرمێسک رژێنەی لە خۆپیشاندانەکانی عیراق بەکاردێت، لە وڵاتانیش هەر ئەم جۆرەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com