نوچە
لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەم جارە دەچێتەوە ئێران. بەشێک لە چاودێران دەڵێن: سواری شەپۆلی ناڕەزایی خۆپیشاندەران بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣-١١-٢٠١٩، بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەردانی ئێرانی کرد و گەیشتە شاری (قوم).
لەماوەی هەفتەیەکدا و لە کاتی دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی عیراق، بۆ دووەمجارە موقتەدا سەدر، سەردانی ئێران دەکات.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە” سەدر لەو سەرکردانەیە، لە پەنای خۆپیشاندەرانەوە باسی خواستە سیاسییەکانی دەکات”.