نوچە-المیادین
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی لە بارەی ڕەوتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی عێراق وەرگرت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، داوای لە هەموو لایەنە عیراقییەکان کردووە، کە دان بە خۆیاندا بگرن و پشوودرێژ بن.
مۆسکۆ هەروەها جەخت دەکاتە سەر چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی عێراق و دەڵێت: حکوومەتی مەرکەزی دەبێ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی ئەم وڵاتە بدات.
ڕۆژی ڕابردوو بەغدا بە فەرمی داوای لە وڵاتانی دەرەوە کردووە، لە هەر جۆرە دەستوەردان و ئاراستەکردنی شەپۆلی خۆپیشاندانەکان خۆ بەدوور بگرن.