بۆچوونی تورکمان لەسەر هەمواری دەستووری عێراق

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایدەگەیێنێت، کە بە بێ ڕاوێژ کردن بە پێکهاتەکان گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق کاریگەری خراپ لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.     

رۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩، بۆ دووەم جاری خۆپیشاندانەکانی عیراق دەستیپێکردەوە، بە هۆیەوە ٢٥٠ کەس کوژراون و بەسەدانی دیکەش بریندار بوونە، تائێستا خۆپیشانەدانەکان بەردەوامی هەیە، یەکێک لە داواکاری خۆپیشاندەران هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقە.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە بارەی گۆڕینی دەستووری عێراق، رایگەیاند:”دەستووری عێراق مەرجەعی یاسای دەوڵەتە بۆ دابەشکردن و ڕێکخستنی مافی خەڵك بەگشت پێکهاتەکانییەوە، بۆیە گرنگە پێش هەر گۆڕانکارییەك لە دەستوور، ڕاوێژ بەسەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکرێت، چونکە ئەگەر بە بێ ڕاوێژکردن بە پێکهاتەکانی عێراق گۆڕانکاری لە دەستووردا بکرێت، کاریگەری خراپ لەسەر عێراق دروست دەکات لە داهاتوو”.  

ئایدن مەعروف ئاماژە بەوەدەکات، بەبێ زامنکردنی مافی پێکهاتەکانی عێراق، گۆڕانکاری لەدەستووردا نەکرێت باشترە. گوتیشی “هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سیاسیی رێگەپێدراوە و بە دەستوور و یاسا ڕێکخراوە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەكیش، بەو ئاراستەیە بێت، کە دژی هەرێمی کوردستانە جێگای قبوڵ نییە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com