دەوڵەتی ئینتقالی پێکدێت

0

نوچەالمعلومە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی عێراق خستەڕوو.

لیث کبە، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، کە هەموو هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندان و هێورکردنەوەی دۆخەکەیە.

بە گوتەی ڕاوێژکاری سه‌رۆکوەزیران، لە ئەگەری بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئینتقالی لە ئەستۆ ده‌بێت.

باس لە پێکهێنانی دەوڵەتی ئینتقالی لە کاتێکدایە، کە پێشتر سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، ڕەزامەندی لە سەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی دەربڕیوە و گوتوویەتی، ئەگەر لایەنە سیاسیەکان لە سەر جێگرەوەیەک بگەنە ڕێککەوتن، ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com