نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، له عێراق هه‌وڵده‌درێ گرژی بكه‌وێته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، دواجار به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆتایی پێ بهێنرێت.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق مه‌ترسیان له‌سه‌ر رووخاندنی حكوومه‌ت دروست كردووه، به‌مشێوه‌یه ماڵی شیعه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوون و ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆی شیعه‌كانی لێده‌كرێ، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و ئاڵۆزی زۆر به‌داوای خۆیدا هێناوه به‌جۆرێك، شاره‌زایان سیاسیی ده‌ڵێن، له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئێران باڵاده‌ستن و ده‌ستنه‌پارێز ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به خۆپیشاندان بهێنن و بواریان پێنه‌كه‌ن داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكرێ.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بهێنرێت، چونكه ناتوانن به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن بابه‌ته‌كه گرژی تێبكه‌وێ له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، دواجار به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆتایی پێ بهێنرێت، چونكه ئه‌و خۆپیشاندانه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌دات، ئه‌وانه‌ی كه مافیای ده‌سه‌ڵات بوونه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه له عێراقدا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا پێیوایه، ئه‌وانه‌ی ته‌قه ده‌كه‌ن هیچیان عێراقی نین و ئه‌گه‌ریش عێراقی بن به ئەجیندانی بیانی ده‌كه‌ن، چونكه له دوای شه‌ڕی داعش ملیشیاكانی سه‌ر به وڵاتانی دراوسێ ده‌سه‌ڵاتیان زۆر بووه و داموده‌زگای حكومی لاوازه و له‌ژێر هه‌ژموونی عێراقیدا نه‌ماوه، هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێ ئه‌جێندای خۆیانی پێ جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وانه‌یه كاراكته‌ره‌كان عێراقی بن به‌ڵام ئه‌جێنداكه عێراقی نییه.