نوچه: مورادی
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ کێشەیەکی ئایینی و نەتەوەیی لەنێوان پێکهاتەکاندا لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە و لەسەر ئاستی ناوچەکە، تاکە شوێنە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا دەستەبەرکراوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌رێمی كوردستان، تاكه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یه، كه رێز له مافی كه‌مینه ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرێت و له‌م سۆنگه‌شه‌وه، ئه‌م كرانه‌وه‌یه و گرنگی دان به كه‌میینه‌كان، هۆكارێكی باشه بۆ ئه‌من و سه‌قامگیری و دروستكردنی جیاوازی كرداری هه‌رێمی كوردستان له‌چاو وڵاتانی دیكه له ناوچه‌كه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، له‌باره‌ی دۆخی كه‌مینه و پێكهاته‌كان رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان نەتەوەکانی وەک کورد، تورکمان، کلدۆ-ئاشوور و سریانی قوتابخانەی تایبەت بەخۆیانیان هەیە. هەروەها لە وەزارەتی پەروەردەش بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە تورکمان و سریانی هەیە و بە شێوەیەکی ئازادانە پرۆسەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ده‌شڵێت، پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە و بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتیش هەوڵ دەدرێت مافی پێکهاتەکان باشتر بکەین، وه‌ك ده‌بینین لە عێراق مافی پێکهاتەکان وەک پێویست نییە، بەڵام لە هەرێم جیاوازە و هەوڵ دەدەین پەرە بەو پێکەوەژیانە بدرێت.
له‌باره‌ی كاروچالاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و پۆسته‌كه‌شی، ئایدن مەعروف گوتی ”ئەم پۆستە تازەیە و یەکەمجارە دیاری دەکرێت، بەڵام ئەم پۆستە زۆر گرنگە، چونکە تایبەتە بە مافەکانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم زۆر پشتیوانی ئەم بابەتە دەکات، لە داهاتوودا کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنەکان دەبێت”.