نوچە-ڕۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بە وردی چاودێری لەو گۆڕانکاریانە دەکات کە لە کادیرانی سەرکردایەتی رێکخراوی داعش پێکهاتووە و لە هەوڵدایە دوایین زانیاریەکان لەم بارەوە کۆبکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: لە دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغددای، داعش گۆڕانکاری بە سەر پێکهاتەی سەرکردایەتی خۆیدا هێناوە و هەربۆیە واشنتۆن لە هەوڵدایە وردەکاری تەواو لە بارەی کەسی یەکەم و شوێنگرەوەی بەغددای کۆبکاتەوە.
ناتان سیڵس، رێکخەری کاروباری دژ بە تیرۆریزم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، دەمانهەوێ لە دوایین گۆڕانکاریەکان و وردەکاریەکان لە ناو رێکخراوی داعش ئاگادار بین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی کورتی تویتەریدا نووسیویەتی: داعش ئێستا سەرۆکێکی نوێی هەیە، بە تەواوی دەزانین کێیە.