نوچە-سپۆتنیک
ئەمیری قەتەر، بەرانبەر بە داوای وڵاتانی عەرەبی، بۆ داخستنی کەناڵی جەزیرە، هەڵوێستی وەرگرت.
داخرانی کەناڵی جەزیرە، مەرجێکی سەرەکی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرێنە، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ قەتەر و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە.
ئەمیری قەتەر، لە یادی ٢٣ ساڵەی دامەزرانی ئەم کەنالە، گوتی: کەرامەت و سەروەری ئێمە هێڵی سوورە. رێگە بە کەس نادەین ئەو مافەمان لێ زەوت بکات. کاتێک بە من دەڵێن، کەنالی جەزیرە دابخەن، مێژوو لە چەند دەیەی دواتر لە سەرمان تۆمار دەبێت، ئەو کات دەگوترێ چەمکی ئازادی لە ناوچەکە چی بە سەر هاتووە و چۆن گۆڕاوە، بە هیچ شێوەیەک دەنگ بە داخستنی ئەم کەناڵە نادەین.