نوچه: مورادی
دووكارمه‌ندی حكوومه‌ت به ده‌مانچه ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه. پۆلیسیش ده‌ڵێت ”لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو هاوەڵاتی، كه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تن ته‌قه‌یان له‌یه‌كدی كردووه و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
بەیانيی ئەمڕۆ (شه‌ممه ٢-١١-٢٠١٩)، تەرمی دوو کەس گەیاندرایە نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییەکان لە سنووری رواندز کوژراون، دواتر ته‌رمه‌كانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران”.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موقه‌ده‌م شەماڵ دێوالى، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، له‌باره‌ی روودوای كوژرانی دوو كه‌س له‌و سنووره رایگه‌یاند: “به‌یانی ئه‌مڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ( ب ع ح ) لەدایکبووی ١٩٨٢، دانیشتوی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندز و پیشەی پێشمەرگە بووه. ( ك م ح ) لەدایکبووی ١٩٨٢ ئاکۆیان پیشه كارمه‌ندی بەرگری فریاكەوتنه، لەسەر رێگای بیخال نزیك تەلەفریک بەشەڕهاتوون و بە چەکی دەمانچە رووبەڕووی یەکتر بونەتەوە”.
موقه‌ده‌م شەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، كه هەردووکیان بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەیان لە یەکتر کردوە و بەسەختی برینداربون، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، رەوانەی نەخۆشخانەكران.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ده‌شڵێت، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە هەردووکیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە”.
