هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت

0

نوچه‌

سەرکردەی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای عێراقی، هەڕەشەی وێرانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات.

ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای عێراقی، کە گروپێکی توندڕەوی نێو حەشدی شەعبییە، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەڕەشەی وێرانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکای بە باڵیۆزخانەی شەڕ و شەیتان ناوبردووە.

ئەبو ئالا وەلائی دەشڵێت، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا چەکدارانمان بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات.

سەرکردەی گرووپەکە بەڵێنیش دەدات، باڵیۆزخانەکە دەبێتە شوێنەوارێکی چۆڵ، ئەگەر ئاڵۆزی لە وڵات رووبدات.

پێشتر چەندینجار ئەو سەرکردەیەی حەشد، بە شانازییەوە خۆی بە سەربازێکی بچووکی خامەنەیی رابەری باڵای ئێران زانیووە و دژایەتی خۆی بۆ ئەمەریکا دەربڕیووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com