نوچە-سومریە نیوز
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، رایگەیاند: ئەوەی ئێستا گرنگە باشترکردنی دۆخی عێراقە، نەک لادانی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی.
ئەیاد عەلاوی، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری کردووە دەڵێت: لە ئێستادا ئەولەوییەت بە دوور خستنەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی نییە، بەڵکو دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ ئەم دۆخە.
عەلاوی لە نامەکەیدا، جەخت لە سەر دانانی یاسای نوێی هەڵبژاردن و لە ناوبردنی گەندەڵی دەکاتەوە.