سەدان پەنابەری سووری دەگەڕێنەوە

0

نوچە-رووسیا الیوم

ناوەندی رووسی بۆ ئاشتی نیشتمانی لە سووریا رایگەیاند: تەنها لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بە سەدان پەنابەری سووریا لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەم وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی رووسی بۆ ئاشتی نیشتیمانی لە سووریا،٩٣٣ ئاوارە و پەنابەری سووریا گەڕاونەتەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

ناوەندەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە لەم ژمارەیە ١٥٧ ژن و ٤٧ کەسیان منداڵن.هەروەها بەڕێگەی خاڵی سنووری نصیب ،٧٧٦ ئاوارە و پەنابەری دیکە لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.

راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات، کە پاکسازی خاکی سووریا لە گروپە میلیشایی و توندڕەوەکان بەردەوامە و لە ئێستاشدا ئەولەوییەتی یەکەم، دانانی میکانیزمێکی سیاسیی، ئاوادانکردنەوەی سووریا و گەڕاندنەوەی پەنابەر و ئاوارەکانی ئەم وڵاتەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com