عامری، داوای گۆڕینی پەرلەمان دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: سیستمی پەرلەمانی لە عێراق ئەزموونێکی شکستخواردووە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیێندراوێکدا، دەڵێت: وێڕای ڕێزی تەواوی بۆ هەموو ئەو میکانیزمانەی کە بە چارەسەری کێشەکانی و دابینکردنی داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی باسی لە سەر دەکرێت، تەنها رێکار بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، پڕۆسەیەکی نوێی سیاسیی و چاکسازی بنەڕەتییە.
بە گوتەی عامری، ئەزموونی سیستمی پەرلەمانی شکستی هێناوە و چیدی ناتوانێ مەرجەعی چارەسەری بێت بۆ گرفت و کێشەکان، لەم رووەوە دەبێ بیر لە جێگرەیەوەیەکی گونجاو بۆ قەیرانی ئێستای عێراق بکرێتەوە.
عامری هەروەها دەڵێت: پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵبوەشێتەوە و پارێزگارەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە دەنگی خەڵک دیاری بکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com