نوچە-ڕاشاتودەی
وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا گومان دەخاتە سەر کوژرانی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش و رایگەیاند: ئێستاش ناڕوونی بە بانگەشەی ئەمریکییەکان لەبارەی نەمانی بەغداددیەوە دیارە.
سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ٢٠٠٣، هەڵاتنی توندڕەوە ئیسلامییەکان لە زیندانەکان، رێگەی بۆ سەرهەڵدان و ڕێکخستنەکانی داعش خۆش کرد.
بە گوتەی لاڤرۆف، رووسیا تاکو ئێستا زانیاری تەواوی لە بەردەستدا نییە کە بانگەشەی ئەمریکییەکان سەبارەت بە کوژرانی بەغدادی پشتڕاست بکەینەوە. هەر بۆیە پێویستمان بە زانیاری تێروتەسەل هەیە.