نوچه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ دانیشتووانی سنە و سلێمانی دەنێرێت و هیوادارە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتری بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان.
رێکخراوی یونسکۆ رۆژی ٣١-١٠-٢٠١٩ لە رۆژی جیهانی شارەکاندا ٦٦ شاری جیهانی خستە نێو لیستی شارە داهێنەرەکان، کە یەکێکیان سلێمانییە وەکو شاری ئەدەب و ئەوی دیکەشیان سنەیە وەک شاری داهێنەر لە میوزیک.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیهنێت: “بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و میوزیک لەلایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە رووناکبیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم”.
مەسروور بارزانی هیوادەخوازێت “ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان”.