نوچە-سپۆتنیک
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا ئاشکرای دەکات، هێزێکی نوێی ئەم وڵاتە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەم هێزەی ڕوسیا، کە بریتیە لە ٣٠٠ سەرباز و ٢٠ زرێپۆش، بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی هاوبەشی سەربازی لە گەڵ سوپای تورکیا، ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
پۆلیسی سەربازی ڕوسیا، ڕۆژانە گەشتەکانی بۆ ١٠ خاڵی دیاریکراو ئەنجام دەدات و بازنەی ئۆپەراسیۆنەکەشی ١٥٠ کیلۆمەترە و بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.