هەسەدە مەرج بۆ دیمەشق دیاری دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەڵێت، هێزەکانیان ئامادەن پەیوەست ببن بە سوپای سوریا، بەڵام بۆ ئەم مەبەستە مەرجیان هەیە.

بە گوتەی ئیلهام ئەحمەد، مەرجی سەرەکی هەسەدە بۆ پەیوەست بوونیان بە سوپای سوریا، رێکخستنەوەی سوپای ئەم وڵاتەیە.

ئیلهام ئەحمەد جەختیش دەکاتەوە، ئەم بابەتە پێویستی بە گفتوگۆ نێوان دوولایەن هەیە و لە سەر چۆنیەتی تێکەڵکردنی هێزەکانی دوو لایەن ڕێکبکەون.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دەوڵەتی سوریا داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێڕشەکانی تورکیا، پەیوەست ببن بە سوپای  بەشار ئەسەدەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com