نەوزاد عەلی-سلێمانی
پەرلەمانی عێراق بەنوسراو داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، کە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت، بەڵام عەبدولمەهدی ڕەتیکردەوە. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “كۆبونەوەی پەرلەمان، تاوەكو گەیشتنی سەرۆكوەزیران بۆ نێو پەرلەمان راگیراوه”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میراز، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی لێپرسینەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند “کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق راگیراوه، تا ئەو کاتەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت”.
شێروان میراز گوتیشی “پەرلەمان گەیشتە ئەو بڕیارەی، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی، ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نەبێت، بەزۆرینەی دەنگ دەستدەکرێت بە لێپرسینەوەی بەپێی ڕێکارەکان”.