نوچه
له‌كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆتایی هات و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (المسلة)، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار، ١٠ كه‌سایه‌تی دیاری عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوونه، له‌وانه هادی عامری، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز، نوری مالكی و ره‌شید عه‌زاوی. هه‌روه‌ها له باره‌ی چه‌ند خاڵێك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سایته‌كه ئاشكراشی كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
-هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور.
-هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
-چاكسازیی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت.
-پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، ئاساییه و په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌تیی ده‌ستووریدا بێت.