واشنتۆن: داعش تۆڵە دەکاتەوە

0

نوچە-ئاسوشیتێدپرێس

ژەنەڕاڵ فرانک مەک کێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی داعش هۆشداری دەدات.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣١ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند:  ڕەنگە داعش بە تۆڵەی کوژرانی سەرۆکەکەی هێرشەکانی دەست پێبکاتەوە.

بە گوتەی ژەنەڕاڵ مەک کێنزی، دوای ئەوەی کە  هێزەکانی ئەمریکا گەیشتبوونە شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی، داوایان لە چەکداران  وپاسەوانانی بەغدادی کردبوو کە خۆیان بە دەستەوە بدەن.

بە گوتەی ئەم ژەنەڕاڵە ئەمریکییە، هێزەکانی ئەمریکا توانیبوویان ١١ منداڵ لە شوێنێ هێرشەکە دوور بخەنەوە، بەڵام پێنج چەکداری داعش هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەوان کردبوو، بە گوتەی  ژەنەڕاڵ مەک کێنزی، یەک لەم پێنج چەکدارەی داعش ژن بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com