نوچە-ئاژانسەکان
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە هەوڵی لایەنە عێراقییەکان، بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، نووسینگەی رەوتی حیکمە لە ئێران، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێ کە میدیاکانی ئێرانی رایانگەیاند: لایەنە عێراقییەکان و یەک لەوان رەوتی حیکمە هەوڵی لێپرسینەوە لە سەرۆک وەزیران دەدەن و بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی پەرلەمانی دەکەن.
رەوتی حیکمە لە روونکردنەوەکەی خۆیدا دەڵێت: لەگەڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانی نەسر هیچ جۆرە رێککەوتنێکمان سەبارەت بە لێپرسینەوە لە سەرۆک وەزیران نەکردووە.
نووسینگەی رەوتی حیکمە گوتی: نە تەنها خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی نین، بەڵکو جەخت دەکاتە سەر یەکپارچەیی عێراق و مانەوەی سەرۆک وەزیران لە پۆستەکەی.