نوچە-ئەلسومریە
سەرچاوەیەکی سیاسیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣١ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە. تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە تاوتوێ کردنی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدییە.
رۆژنامەی الصباح ،ئەمڕۆ لە سەر زاری سەرچاوەکەی ئاشكرای کردووە، بە ئەگەری زۆر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پرسی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران تاوتوێ دەکرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، هەر دوو فراکسیۆنی فەتح و سائیرون لەم بارەوە هاوڕان.
لە لایەکی دیکەوە، ریاض ئەلمسعودی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون دەڵێت: فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان، شەوی رابردوو دەربارەی کۆتایی هێنان بە کابینەی عادل عەبدولمەهدی گفتوگۆی جددیان ئەنجام داوە.