نوچه
نووسینگەی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، شاری سنە لەناو تۆڕی شارە داهێنەرەکان لەناو میۆزیکی جیهان تۆمار کراوە.
شاری سنە لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیکدا نەتەنیا لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا دەوری کارای هەیە، بەڵکوو هونەرمەندانی کوردی ئەو شارە توانیویانە کاریگەرییان لەسەر میوزیکی ئێرانی و گەلانی دیکەش هەبێت و لە ئاستی جیهاندا ناسراون.
لەمبارەوە حێشمەتوڵڵا سەیدی سەرۆکی شارەوانی سنە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: پرسی دۆسیەی سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان، پاییزی ساڵی پار بە یارمەتی کۆمەڵێک لە شارەزایان و مامۆستایان و هونەرمەندانی سنە ئامادە کرا و ڕادەستی یۆنسکۆ کرا و سەرەنجام لەلایەن یۆنسکۆوە ناسێندرا و لە ڕیزی شارە داهێنەرەکان لە بواری میۆزیکدا تۆمار کرا.
سەیدی ئهوهشی خستۆتهڕوو، كه “هونەری مۆسیقا یەکێک لە بەرچاو و دەوڵەمەندترین هونەرەکانی پاریزگای سنەیە و ڕیشە و ڕابردوویەکی ڕەسەنی هەیە و لەم نیوەشدا سنە شارێکی خاوەن بەهرە و سەنتەرێکە بۆ پەرەدان بە هونەری مۆسیقای کوردی و دەوری کارای هەیە”.