نوچه
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان روویدا.
بەپێی هەواڵ میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١-١٠-٢٠١٩، تەقینەوەیەک لە بازاڕی ئەلهال لە عەفرین، روویداوە.
بهگوێرهی ئەو میدیای سهربه پهكهكه، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕەکە تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانەکان بەردەست نییە.