نوچه
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، داعش بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی کۆتایی نایەت. گوتیشی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرهاوێشتەی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە.
رۆژی چوارشەممە (٣٠-١-٢٠١٩)، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (ABC News)ی ئەمریکی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی بە سەرکەوتنێکی مەزن لە قەڵەم دەدات، ئاماژە بەوەش دەكات كە کوشتنی بەغدادی ماوەیەکی زۆرە ئامانجی زۆربەی ئەندامەکانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بووە، کە دەرەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی ژمارەیەک دەزگای هەواڵگریی بووە.
هەروەها مەسرور بارزانی دەڵێ “بێگومان ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی داعش ناگه‌یه‌نێت. لەناوبردنی به‌غدادی ئامانجی هه‌موو هاوپه‌یمانان بوو، خۆشحاڵم كه ئۆپەراسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا و ئەو تیرۆریستە له‌ناوبرا. ئه‌م ئۆپەراسیۆنه وەکو شتێکی شاراوە و مه‌ته‌ڵێک بوو. هەر ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رۆڵیان هه‌بوو له‌وه‌ی به‌شێك له مه‌ته‌ڵه‌كه بدۆزنه‌وه كه سەرەنجام بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆنه‌کە سه‌ربکەوێت”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی روون کردۆته‌وه، کە نەمانی بەغدادی کۆتایی رێکخراوەکە نییە، هەرچەندە تووشی هەژانێکی کاتی دەبن، بەڵام وەک لە داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەش روویداوە، کە سەرکردەیەکیان دەکوژرێت دوای ماوەیەک خۆیان ڕێکخستووەوە و دەستیان بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە، بۆ نموونە داعش لە بەهاری رابردووەوە تا ئێستا سه‌دا٣٠٠ کردەوە تیرۆرستییەکانی زیادی کردووە، لە چەند ناوچەیەکی عیراق، جیا لە سوریا.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە مەترسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا کرد، بەوەی کشانەوەکە دەرهاویشتەی مەترسیداری لە ناوچەکە لێ دەکەوێتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێ “ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك رێكخراوه‌كه بخاته ره‌وشێكی دژوارەوە، به‌ڵام زۆر حاڵه‌تمان بینووه كه سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیکە کوژراون، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك خۆیان ڕێكخستووه‌ته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌ندێک كاریگه‌ری له‌سه‌ر داعش هه‌بێت، به‌ڵام پێموانییه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش كۆتایی هاتووه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی داعش له‌سه‌دا ٣٠٠ زیادیان كردووه. پێموایه هه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی، هه‌لێك ده‌به‌خشێته داعش بۆ ئه‌وه‌ی بە قازانجی خۆی بیقۆزێته‌وه. بۆیه پێموایه پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌رفه‌تێك ده‌داته داعش تاوه‌كو بۆ قازانجی خۆی سوودی لێ وەربگرێت”.
لە کۆتایی دیمانەکەشدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە قۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی لە لایەن داعش دا، بە تایبەتیش دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ و کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەوەی ئەو هەنگاوە دەرفەت بە داعش دەدات جارێکی دیکە خۆی ڕێکبخاتەوە، دووپاتیشی کردوەتەوە، کە هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆر بە گشتیی هەرماون و دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت بۆ ئەوەی زەمینەی بەهێزبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نەڕەخسێت.