نوچە-ئێن بی سی
جەک دورسی، بەڕێوەبەری گشتیی تویتەر رایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا هەر جۆرە بانگەشە و پروپاگاندەیەکی سیاسیی لەم تۆڕە قەدەغە دەکرێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی تویتەر، ئەگەر چی پروپاگاندەی ئینتەرنێتی بۆ لایەنی بازرگانی کاریگەری بەهێزی هەیە، بەڵام هاوکات کاریگەری نەرێنی لە سەر پرۆسەی سیاسیی هەیە.
بە گوتەی دورسی، پروپاگاندەی سیاسیی کێشەی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی مەدەنی دروست دەکات.
جێی ئاماژەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش، کار لەسەر قەدەغەکردنی بانگەشەی سیاسیی دەکات.
دورسی بە بێ ئەوەی روونی بکاتەوە، چۆن ئەم جیاکاریە دەکەن، بەڵام جەخت دەکاتەوە ئەم بڕیارەی تویتەر تا ١٥ی مانگی نۆڤەمبەر رادەگەیەنن.
بەڕێوەبەری کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ڕەخنەی لەم بڕیارەی تویتەر گرتووە و دەڵێت، هەنگاوێکە بۆ زیان گەیاندن بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بێدەنگ کردنی.