نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، ئاواره‌كانی رۆژئاوا ئه‌وه دوو رۆژه ده‌ستبه گه‌ڕاونه‌وه كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان كشایه‌وه، توركیا و چه‌كدارانی توندڕه‌وی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ٩-١٠-٢٠١٩، هێرشیان كرده سه‌ر رۆژئاوا، به‌هۆیه‌وه دۆخه‌كه تێكچوو و سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه جیهانییه‌كان توركیا له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو، كه بووه هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر ٣٠٠ هه‌زار كه‌س، دواتر به بڕیار و ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا ئاگربه‌ست كرا و دۆخه‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه كۆنتڕۆڵ كرا. به‌ڵام ناوه ناوه شه‌ڕ هه‌ر هه‌یه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سووریا، له‌باره‌ی دۆخی نوێی رۆژئاوا رایگه‌یاند: ئێستا ره‌وشی سیاسیی له رۆژئاوا هه‌ندێك ئارام بووه به ڕێككه‌وتنی رووسیا، سووریا و توركیا، كه كوردی له كۆمه‌ڵكوژی پاراست.
ئه‌بو سابر گوتیشی، ئه‌و بڕیارانه‌ی، كه په‌سه‌ندكران بۆ سزادانی توركیا و به ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌مه‌نییه‌كان به جینوساید، به قازانجی كورد ده‌بێت.
ئه‌بوو سابیر ده‌ڵێت، ئه‌و ئاوارانه‌ی رۆژئاوا ئه‌وه دوو رۆژه سێ بۆ چوار پاس خه‌ڵك گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستا به دواوه ژیانیان پارێزراوه ده‌بێت به‌هۆی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه.