نوچه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه، لەگەڵ میری قەتەر کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوون.
ئەمڕۆ (چوارشەممە٣٠-١٠-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هه‌نووکه‌یی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد و بیروڕا له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که ئاڵوگۆڕکرا.
وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراقی لەگەڵ میری قەتەر باسکرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوون.
رۆژی سێشەممە (٢٩-١٠-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و محه‌ممه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه.
رۆژی دووشەممە (٢٨-١٠-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گروپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە، گەیشتە قەتەر.
کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە دەوحە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرکردەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریقا باس لە قەیرانەکانی ناوچەکە دەکرێت و هەنگاوەکانی چارەسەکردنی قەیرانەکانی و هەبوونی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان تاوتوێدەکرێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات قەیرانەکانی سووریا، یەمەن، سوودان و گرژییەکانی گەرووی هورمز و هەروەها چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێبکرێ.