نوچە-السومریە
دوای ئەوەی، کە ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ، سەبارەت بە داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراق هۆشداری دا، بەڵام کرانەوەیان تەنها یەک کاتژمێری خایاند و دواتر تۆڕەکان بە تەواوەتی فیلتەر کران.
بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بە هۆی خۆپیشانداندانەکانی دژ بە حکومەت فیلتەر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ ئۆکتۆبەر، دوای هۆشداری ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ، فیلتەر لە سەر تۆڕەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر هەڵگیرا، بەڵام بەکارهێنەران و خۆپیشاندەران دەڵێن، سەرجەم ئەپ و تۆڕەکان ناکارا و داخراون.
سەرباری ئەوەی، کە شەش ڕۆژ بە سەر خۆپیشاندانەکانی عێراق تێدەپەرێ، بەڵام ڕەوشی ئەم وڵاتە نائاساییە و گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.