نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، ئێستا به‌و ره‌وشه ناله‌باره هه‌م له‌ناو ماڵی شیعه و هه‌م له ناو ماڵی سوننه و كوردیش، دواتریش له نێوان هه‌ر سێ ماڵدا، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزه. ده‌شڵێت ”باسكردنی هه‌مواری ده‌ستوور بۆ ساردكردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانه”.
له په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كیان بۆ هه‌مواری چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور پێكهێناوه و شاره‌زایانی یاسایی و سیاسیی گومانیان هه‌یه له ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور، كه تێیدا مافی كورد كه‌م بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، قه‌واره‌ی هه‌رێم له جۆگرافیاوه بۆ پارێزگا، سامانه سرووشتییه‌كان، بۆهەیه داواده‌كه‌ن كورد به وریاییه‌وه له‌و پرسه بڕوانێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسن عوسمان، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور رایگه‌یاند: ره‌وشی عێراق ده‌رئه‌نجام یان به‌شێكه له ره‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێستا چۆن ئه‌مریكا و رووسیا له ناوچه‌كه، شه‌ڕ به‌وه‌كاله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا ئێران و توركیاش له‌ناو ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه شه‌ڕ به وه‌كاله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن.
موحسن عوسمان ده‌شڵێت، له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌م كورد و هه‌م سوننه و شیعه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتوویان هه‌بوو، هاوكاتیش ئه‌مریكاش به‌شدار و ره‌وشه‌كه جیاواز بوو، ئه‌و كات وه‌تیان ده‌ستووری سه‌رده‌می به‌عسه و كۆنه، بۆیه ده‌ستووری نوێ نوسرایه‌وه. به‌ڵام ئێستا به‌و ره‌وشه ناله‌باره هه‌م له‌ناو ماڵی شیعه و هه‌م له ناو ماڵی سوننه و كوردیش، دواتریش له نێوان هه‌ر سێ ماڵدا، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزه و هێشتا مه‌ترسی گروپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆریستییه‌كان و ئابووری، ئه‌منی …هتد دۆخی عێراق له بار نییه.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه پێیوایه، له عێراق ده‌بێ له پشت په‌رده‌وه پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه‌كان رازی بن، ئه‌وجا ده‌توانن بۆ ده‌نگدان ئامادەی بكه‌ن. بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته ده‌ستكاری ده‌ستوور بكرێت، ئه‌م پرسه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خۆپێشاندان سارد بكه‌نه‌وه.