نوچه: ئاژانسهكان
بەڕێوەبەری ناوەندی سازانی لایەنەکانی سووریا لە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایدهگهیهنێت، ٣٤ هەزار شەڕڤان لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان كشاونهتهوه.
یوری بۆرینکۆڤ، بەڕێوەبەری ناوەندی سازانی لایەنەکانی سوریا لە وەزارەتی بەرگریی روسیا، لە لێدوانێکی سەبارەت بە دۆخی سوریا و تەواوبوونی وادەی ئاگربەستەکە رایگەیاند “روسیا تەواوی خاڵەکانی رێککەوتننامەکەی رۆژی ٢٢-١٠-٢٠١٩ی سۆچی جێبەجێکردووە”.
بۆرینکۆڤ دهڵێت “تاوەکو كاتژمێر ٦-ی رۆژی ٢٩ی مانگ، ٦٨ یەکینە کە لە ٣٤ هەزار شەڕڤانی یەپەگە پێکدێت بە زیاتر لە سێ هەزار چەک و پێویستیی سەربازییەوە لە هێڵی تەماسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ٣٠ کیلۆمەتر دوورکەوتنەوە”.
بۆرینکۆڤ ئاماژەی بە دابەشبوونی هێزەکانی سوپای سوریا لە چەند ناوچەیەکدا کرد و جەختیکردەوە، کە پۆلیسی سەربازیی روسیا لە رۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە لە مەودای ١٠ کیلۆمەتری جەرابلوس-کۆران، قامشلۆ – فاقیرا و قامشلۆ – سێمالکا گەڕان ئەنجامدەدات.
ههروهها بەپێی رێککەوتنی مۆسکۆ – ئەنقەرە لە ئەمڕۆ چوارشەممە (٣٠-١٠-٢٠١٩) بەدواوە گەڕانی هاوبەشی روسیا – تورکیا لە دربێسیێوە دەستپێدەکات.